به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌یهان كه‌لهوڕ” هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، به دانانی پۆستێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی “ئیكس”، پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته هونه‌رمه‌ندان له ئێران، كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پشتیوانی له هه‌وڵی ئازادیخوازی ناڕازیان له كوردستان بكه‌ن. ناوبراو له به‌رده‌وامی وته‌كانیدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كۆتایی به سه‌ركوتی ناڕازیان بهێنێت و هه‌روه‌ها خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم بوو.
