ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم و پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بۆ جارێكی دیكه نه‌فره‌ت و بێزاری خۆمان له توندووتیژی كۆماری ئیسلامی دژبه ژنان و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌بیانۆی حیجاب ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران به‌كارێكی وه‌حشیانه ده‌زانین. ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست هه‌ژاری و جیاوازی و هه‌ڵاواردن مافی سه‌ره‌تایی گه‌لانی ئێرانه و كه‌س ناتوانێت تا كۆتایی ئه‌و مافه پێشێل بكات، ئێمه پشتیوانی خۆمان له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران دژبه نادادپه‌روه‌ری و هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواكارین به‌ساتی گه‌شتی ئێرشاد و حیجابی زۆره‌ملێ له‌م وڵاته له‌ناو ببرێت تاكوو هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵكا هه‌ست به ئه‌منییه‌ت و ئارامش بكات. ئێمه كرێكارانی پڕۆژه‌ی نه‌وت هۆشداری ده‌ده‌ین به به‌رپرسانی ڕژیم كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ژنان له‌ژێر ناوی حیجاب و كوشتنی خۆپێشانده‌ران نه‌هێنن، بێده‌نگ نابین و مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.