بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له بانگه‌وازێك دا داوایان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد بۆ ماوه‌ی ١٤ ڕۆژ دژ به سزای سێداره خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌و بۆنه‌وه شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌وازه ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هه‌موو پێكه‌وه دژ به سزای سێداره خۆپێشاندان ده‌كه‌ین. ئێمه ڕایده‌گه‌ینین كه ئێعدام و كوشتنی ئینسانه‌كان به هه‌ر بیانوویه‌ك تاوان دژ به مرۆڤایه‌تیه. ئه‌بێ به زووترین كات كۆتایی به‌و جه‌نایه‌ته بێنن. شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، عه‌باس دریس و مه‌نووچێهر فه‌لاح سێ چالاكی كرێكاری به‌ندكراو مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوان به ئێعدام مه‌حكووم كراون له حاڵێكدا تاوانیان خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بووه. كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به زووترین كات سزای سێداره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، سێ دامه‌زراوه‌ی “ئێعدام مه‌كه‌ن”، “دادخوازان” و “بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام” له بانگه‌وازێكدا له ژێر ناوی “هه‌موو پێكه‌وه دژ به ئێعدام خه‌بات ده‌كه‌ین”، داوایان له هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی گوڵانه‌وه تاكوو سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره خۆپێشاندان.