ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌ندیكای كرێكارانی هێڵی ئاسنی ئه‌ندیمشك له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران، پشتیوانی خۆی له داخوازییه‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوو.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی وڵات له ته‌واوی بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه قازانچیان له‌وه‌دا بووه، له‌و باروودۆخه‌دا كرێكارانی ئێران به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، حه‌قده‌سته‌كانیان دواخستووه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. دۆستان و هاوكارانی خوشه‌ویست ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران نه‌كه‌ین ناچارین ژیانی داهاتوومان به دژواری تێپه‌ڕ بكه‌ین یان له‌سه‌ر كار ده‌رمان ئه‌كه‌ن یان له ڕێگه‌ی دابینكردنی مه‌عیشه‌تدا گیان ئه‌سپێرین، ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو نیشانی داوه كه ناتوانین باوه‌ڕ به شۆرای باڵای كار بكه‌ین و ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاریمان له یه‌كگرتوویی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا دایه. (ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌گرین، یه‌ك به‌یه‌ك له‌ناومان ده‌به‌ن)