کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی كرێكارانی توركیا له‌ خۆپێشانده‌رانی ئێران

پشتیوانی كرێكارانی توركیا له‌ خۆپێشانده‌رانی ئێران 2

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تیشیك ماكسله‌ شاری تۆكاتی توركیا و هه‌روه‌ها سه‌ندیكای كرێكاریبریته‌ك سه‌ن، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانیانی له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران كرد.

كرێكاران له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ناڕازی و داخستنی هێڵی ئینتێرنێت، ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه‌ داخوازییه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك و چینی كرێكار له‌ ئێران نه‌بینن. هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێتی كرێكارییه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته‌ سه‌باره‌ت به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.