ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، كانوونی نووسه‌رانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، خه‌ڵكی ئازادیخواز و بوێری ئێران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به ئازادی بژین و له دۆخێكی گونجاو‌دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، كانوونی نووسه‌رانی ئێران وێڕای پشتیوانی خۆی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئیدانه‌كردنی توندووتیژی دژبه ژنان، له ته‌واوی ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌كانی جیهان داوا ده‌كات ده‌نگی ئازادیخوازی ئێرانیان بن و پشتیوانیان لێ بكه‌ن.