ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، كامیۆندارانی شاری یه‌زد بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی كاره‌ساتی به‌نده‌ری ڕه‌جائی مانیان گرت و ده‌ستیان له كار كێشاوه.
به پێی زانیاریه‌کان، به سه‌دان كامیۆن له‌و شاره مانیان گرت و هه‌روه‌ها ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هێشتا ته‌رمی زۆربه‌ی قوربانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هیلالی ئه‌حمه‌ریش كۆتایی گه‌ڕان به دوای قوربانیانی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا بنه‌ماڵه‌كانیان چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی راسته‌قینه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و هۆکاری روداوه‌که‌ن و داوایان کرد که خه‌ڵكی ئێران له ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه‌دا بێده‌نگ نه‌بن. كامیۆن‌داران جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا كاتی ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكار و ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گیانبه‌ختكردووان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.