كامیۆندارانی فه‌ڕانسه‌وی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، له چه‌ند چالاكی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كامیۆندارانی فه‌ڕانسه‌وی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، حیمایه‌تیان له داخوازییه‌كانی هاوكاره‌كانیان له ئێران كردووه. شۆفێرانی بارهه‌ڵگری فه‌ڕانسه‌وی داوایان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرد به زووترین كات شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ئازاد و داخوازییه‌كانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه جێبه‌جێ بكات.