کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

پشتیوانی شیوا عاملی ڕاد له‌ په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌ی

پشتیوانی شیوا عاملی ڕاد له‌ په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌ی

شیوا عاملی ڕاد، نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان، له‌ په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.

شیوا عاملی ڕاد له‌ ده‌هه‌مین كۆنگره‌ی جیهانی ڕێكخراوی په‌روه‌ده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی دا سه‌پاندنی سزای ئێعدامی به‌ سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی مهاباد و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی گیلان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردبوو. له‌و كۆنگره‌یه‌دا ناوبراو وتی: ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ نموونه‌یێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری به‌ندكراون كه‌ سزای قورس به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه‌. هه‌زارن ژنی دیكه له‌سه‌ركار ده‌ركراون یان‌ له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به‌ند كراون. زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه بێ ناو و نیشانن و ده‌نگیان به‌ هیچ شوێنێك ناگات. با ده‌نگی هه‌موو ژنانی به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بین و پشتیوانیان لێ بكه‌ین.