ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌زگای قه‌زایی و وه‌زیری كار و ته‌ئمیین ئیجتیماعی توركیای ناردووه، پشتیوانی خۆی له موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی موعه‌لیمانی به‌ندكراو بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵك، سه‌ركوتی خوێندكاران و په‌روه‌نده‌سازی بۆ چالاكانی سنفی، پێشێلكردنی ئاشكرای كونوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه كه كۆماری توركیا واژۆ كردووه. ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین: ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م چالاكانی سنفیی لابه‌رێت، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه سنفییه‌كان ئازاد بكات، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كۆتایی به سه‌ركوتی سیاسیی له زانكۆ و قوتابخانه‌كان بێنێت و هه‌موو قوتابیان له ئیمكاناتی یه‌كسانی په‌روه‌رده به‌هره‌مه‌ند بكات.