ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، سه‌قز و چه‌ندین شاری دیكه‌ی كوردستان، به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ڤیدیۆ و هاتنیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كان، پشتیوانی خۆیان له خۆپێشانده‌رانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، لاوانی شوۆڕشگێڕ له شاری سنه، به سووتاندنی لاستیك و داخستنی چه‌ند گه‌ره‌كێك له ئه‌و شاره، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو كات خه‌ڵك له شاری سنه پشتیوانی ناڕازیان له پارێزگاكانی ئیلام و كرماشانه و هیچكات واز له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناهێنن. هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز، ناڕازیان به هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانیان له خه‌ڵكی شاره‌كانی ئیلام، ئاودانان، كرماشان و سه‌راوڵه كرد و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون.
