کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی سه‌ندیكاكانی فه‌ڕانسه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران

اعلام همبستگی سندیکاهای فرانسوی

اعلام همبستگی سندیکاهای فرانسوی

“سه‌ندیكاكانی هاوبه‌شی پشتیوانیی كرێكارانی ئێران له‌ فه‌ڕانسه‌” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك، كوشتار و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێرانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانیان له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دژی دیكتاتۆری ئاینیی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران كرد.

له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌، “به‌ ده‌یان هه‌زار ئێرانی به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠٠له‌سه‌دی قیمه‌تی بێنزین له‌ ڕۆژی ١٥ی نۆوامبر هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ئه‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌ی قیمه‌تی بێنزین به‌دوای خۆیدا گرانی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی به‌دواوه‌ ده‌بێت. له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، ئه‌رزشی دراوی ئێران چه‌ندین جار هاته‌ خواره‌وه‌. توانایی كڕینی خه‌ڵك به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه‌. به‌هۆی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ لایه‌ن ڕژیم، ١٤٣ هاووڵاتیی له‌ زیاتر له‌ ٢٠ شار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌خێرایی ده‌چێته‌سه‌ره‌وه‌ و ئه‌مڕۆكه‌ زیاتر له‌ ڕابردوو كاتی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌باتێكه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ئێران له‌ ئارادایه‌.