به سه‌دان كه‌س له هه‌ڵسوڕاوانی كرێكارانی و تێكۆشه‌رانی مه‌ده‌نی ئێران، به واژۆ كردنی تۆمارێك له ژێر ناوی “چه‌ن خاڵێك سه‌باره‌ت به‌یانیه‌كان و په‌یامه‌كانی بڵاو كراوی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت”، پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت ڕاگه‌یاند.
له به‌شێك له‌م به‌یاننامه‌یه دا هاتووه: له درێژه‌ی ئه‌و مانگرتنه شكۆداره، هه‌ر ئه‌و جۆره كه له به‌یاننامه‌كان، ڕاگه‌یاندنه‌كانی شۆرای ڕیكخستنی كرێكارانی په‌یمانی، كۆمیته‌ی دیفاع له كرێكارانی مانگرتوو دیاره، كرێكاران، خاڵی به‌هێز و لاوازی خۆیان ناسیوه و تاكتیكی شیاویان گرتۆته به‌ر. له كۆتایی ئه‌م به‌یاننامه هاتووه، گۆمان له‌وه‌دا نییه، ڕیشه‌ی ته‌واوی نابه‌رابه‌ریه‌كان، فساد، ناكارمه‌یی، نایه‌كسانی” له نێو كۆمه‌ڵگادا ته‌نیا نیزامی سه‌رمایه‌داریه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئینسان به ده‌ستی ئینسان ئه‌چه‌وسێنێته‌وه، بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌بێ له ناو بچێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه تا سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری بمێنێت خه‌باتی چینایه‌تیش هه‌ر ده‌مێنێت.