سه‌ندیكای كرێكاری “DGB” ئاڵمان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو بوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه به تواوی دوور له یاساكانی مافی مرۆڤه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ندكراوه ئازاد بكرێت. “سه‌ندیكای كرێكاری “DGB” كه گه‌وره‌ترین سه‌ندیكای كرێكاری ئاڵمانه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێویسته كۆتایی به گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری بێنێت و داوای له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه له ئاست ئه‌م كرده‌وه نایاساییه‌ی ڕژیمه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.