کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی رێکخراوی نەرگس محەمەدی لە خیزشی سەراسەری گەلی ئێران

3 2

رێکخراوی نەرگس محەمەدی بە بڵاوکردنەوەی بیانیەیەک، سەرەرای پشتیوانی لە گەلی ناڕەزای ئێران ، جەختی لەسەر مافی گەل بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە ڕێگای سیستەمی دیموکراتیک کردووە.

لە بیانیەکەدا هاتووە کە گەلی ئێران مافی ئەوەیان هەیە بە ئازادی، بە ڕفاه، کرامەت و ئاسایش لە ناو کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ بژین. ئەم ربکخراوە پشتڕاستی کردووە کە مافی دیاریکردنی چارەنووس لە ناو ئەم مافە بنەڕەتییانەدا جێگایەکی سەرەکی هەیە و دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی ئازاد، دادپەروەر و لەژێر چاودێری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، خواستی ڕاستەوخۆی گەلی ئێران دەربخات.