ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی تاران و ئیسلامشار، كانوونی خانه‌نشینكراوانی كرماشان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه له به‌یاننامه‌كانیان دا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاندووه.
ڕێكخراوه سنفی و كرێكارییه‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌كانیان دا وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ٤٦ ساڵی ڕابردوو، گوشاری مه‌عیشه‌تی، كێشه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕایانگه‌یاند: مانگرتن مافی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه و كامیۆندارانیش هاوشێوه‌ی چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی شایسته و پڕ له كه‌رامه‌تی ئینسانی تێده‌كۆشن. بۆ گه‌یشتن به ئازادی، دادپه‌روه‌ری و به‌رابه‌ری پێویستمان به یه‌كگرتوویی و پاڵپشتیه، به‌و بۆنه‌وه داوا له هه‌موو چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین به هه‌ر شێویه‌ك ده‌توانن پشتیوانی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بكه‌ن. ده‌ردی ئه‌مڕۆی كامیۆن‌داران، ده‌ردی هاوبه‌شی هه‌موومانه. یه‌كڕیز و یه‌كگرتووانه ئه‌بێ شه‌قامه‌كان داگیر بكه‌ین و ده‌نگی ئازادیخوازیمان به‌هێزتر له هه‌میشه به‌رز بكه‌ینه‌وه.