ڕۆژی ڕابردوو، “شێخ حیكمه‌ت هیجری” ڕێبه‌ری درووزییه‌كانی سووریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشی چه‌كدارانی ڕژیمی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتیوانی له به‌رخۆدانی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌موو كات پشتیوانیان له خۆڕاگری درووزییه‌كانی سووریا كردووه و به هۆیه‌وه ئه‌مه ئه‌ركێكی ئینسانییه كه پشتیوانی له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له درووزییه‌كانی ئیسرائیل كرد كه گوشارێكی زۆر توند بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل تاكوو پشتیوانی له حكومه‌تی كاتی سووریا نه‌كات و هه‌وڵی ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كه بدات.
