ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “مژگان ئیفتخاری” دایكی “ژینا ئه‌مینی” له چاوپێكه‌وتنیك له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی “ان.ئاڕ.كه‌ی”ی نۆرووژ پشتیوانی خۆی له “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكوانی مافی مرڤ ده‌ربری.
“موژگان ئیفتخاری”، دایکی “ژینا ئەمینی”، لە وەڵامی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی بە “نەرگس محەمەدی”، وتی: شانازی بە نه‌رگس محەممەدی دەکەین. دایكی ژینا هه‌ر‌وه‌ها ڕایگەیاند کە نەرگس محەمەدی هێمای ئازایەتی و شەرەفی ئێمەیە و هه‌روها باسی له‌وه كرد كه لە ئێران هەزاران ژنی وەک نه‌رگسمان هەیە کە هێشا له ژیر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕژیمی ئیسلامی دان. ناوبراو بە ئاماژە دان به گرینگی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، وتی: ئێستا ئەبێت هەنگاو بۆ ئازادکردنی ناوبراو لە زیندان بنرێت.