ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دایكانی پاركی لاله له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: درووست بوونی هاوده‌نگی داخوازی و ئاواتی له‌مێژینه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردووی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران بووه. ئێمه ویڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه ڕایده‌گه‌ینین كه كاسه‌ی سه‌بری لاوانی ئه‌م وڵاته پڕ بووه و ئێمه پڕ به دڵ شانازیان پێوه ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌و جۆره كه له ساڵه‌كانی ٨٨، ٩٦، ٩٨ و ١٤٠٠ پشتیوانیان بووین ئه‌مجاره‌ش سینگمان ده‌كه‌ینه قهڵغتان بۆ پاراستنی یه‌ك تاڵ مووی لاوانی شۆڕشگێڕی ئێران.