کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی دایكانی دادخوازی كوردستان لە بڕیاری مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان

پشتیوانی دایكانی دادخوازی كوردستان لە بڕیاری مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له‌ بڕیاری ڕێكخراوه‌ كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نییه‌كانی كودرستان بۆ مانگرتن له‌ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ربڕی.

بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: وەك ئاگادارن ٢٥ی خەرمانان ساڵوەگەڕی گیانبەختكردنی ژینا ئەمینی و دەستپێكی ئەو شۆڕشەیە كە خۆشه‌ویستان و ڕۆڵەكانی ئێمە گیانی ئازیزیان لە پێناو سەركەوتنیدا بەخت كرد. لە سه‌روبه‌ندی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختكردنی ژینا و ڕاپه‌ڕینی خەڵكی كوردستان و دەستپێكی شۆڕشەكەماندا، وێڕای پیشتیوانی لە بانگەوازی چالاكانی مەدەنیی كوردستان بۆ مانگرتن، داوا لە سەرجەم بنەماڵەكان دەكەین له‌و ڕۆژەدا یەكتر لە ئامێز بگرین و پێكەوە سەردانی گڵكۆی ئازیزانمان بكەین. هه‌روه‌ها داوا لە كاسبكاران و بازاڕیانی بە شەرەفی كوردستان دەكەین رۆژی یەكشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە ماڵ بمێننەوە و نەچنە سەر كارەكانیان، له‌و ڕێگه‌وه‌ ڕێز له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی ده‌گرین و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌.