شه‌وی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان، له په‌یامی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌یان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “كوبرا شێخه” و “زانیار ئه‌بووبه‌كری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له دوو په‌یانی ویدیۆیی دا وێڕای پشتیوانی كردن له بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌یان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی و ڕایانگه‌یاند كه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێ وڵام نامێنێت.
