کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان لە ڕۆژئاوا

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی

پشتیوانی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەر، کۆمەڵێك لە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە زانکۆدا بەڕێوەبرد و وێڕای مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

خوێندكاران له‌ به‌شێك له‌م بیانییه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: ئێمە وەکوو خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆمان بۆ ڕوودانی کارەساتێکی دیکەی مرۆیی، ئەم دەستدرێژییەی تورکیە بۆ سەر ڕۆژ ئاوا بەتووندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری بەدیهاتنی ئەم خاڵانەین: ١ــ ڕاگرتنی خێرای ئەم شەڕە نابەرابەرە له لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کە جگە لە قەیراناویکردنی زۆرتری ناوچەکە، هیچ دەسکەوتێکی تری نابێت. ٢ــ هاتنە دەنگی کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرنگاریکردن لە کۆمەڵکوژییەکی دیکە کە ئەم جارە بە شێوازی ڕاستەوخۆ له لایەن تورکیەوە بەڕێوە دەچێت و خه‌ڵكی کورد ئامانجیەتی. ٣ـــ ڕژانە سەر شەقامی هەموو جیهان بۆ هاودەنگی له‌گەڵ خەڵکی مه‌ده‌نی ڕۆژئاوا، کە ئامانجی سەرەکیی ئەرتشی فاشیزمی تورکیەن. ٤ـــ مۆحاکەمەکردنی ئەردۆغان لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، کە هەموو بەڵگەکان بە ڕوونی پیشاندەری پاڵپشتیی ئەون لە تێرۆریزم. ٥ـــ ئیدانەکردنی ئەم هێرشەی ئەردۆغان بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوا کە دەستدرێژی نێونەتەوەیی دێتە ئەژمار، لە لایەن هەموو جیهانەوە.