به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له چه‌ندین زانكۆی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی ناڕازیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكاران له زانكۆكانی بیرجه‌ند، عه‌لامه، خاجه نه‌سیر، تاران، ئیسفه‌هان و چه‌ندین زانكۆی دیكه له شاره‌كانی ئێران، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. هه‌روه‌ها به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به خۆپێشاندانی به‌ربڵاوی خوێندكاران، زانكۆی شیراز و خابگاكانی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌و زانكۆیه داخستووه تاكوو خوێندكاران كۆنه‌بنه‌وه.
