كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بۆ دادخوازی له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه سیته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ك، ئێمه‌ی خوێندكار كه تا به ئه‌مڕۆ سه‌نگه‌ری به‌هێزی زانكۆمان چۆڵ نه‌كردووه و پابه‌ند به ئارمانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بووین، پشتیوانی بێ چوون و چه‌رای خۆمان له مانگرتنی بوێرانه‌ی كامیۆن‌داران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه سینفه‌كانی دیكه‌ش له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه ده‌یان ساڵه شۆناس و ئه‌ساڵه‌تی سینف و ئیتحادییه‌كانی به ئامانج گرتووه، بۆ یارمه‌تی كامیۆن‌داران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه شكۆداره بن. ئه‌م مانگرتنه ئه‌بێ ئابووری گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ت به ئامانج بگرێت، ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه تا كۆماری ئیسلامی له ده‌سه‌ڵاتدا مابێت، سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن یا نه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هیچ داهاتوویه‌كمان نابێت، پشكی ئێمه ته‌نیا هه‌ژاری و سه‌ركوت ده‌بێت. ئێستا كه كامیۆن‌داران مۆمی زه‌نجیره‌ی مانگرتنه‌كانیان داگیرساندووه، هه‌موو سینفه‌كانی دیكه‌ش ئه‌بێ به بێ جیاوازی بۆ داكۆكی له مافه‌كانیان په‌یوست به‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه بن.