ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆكانی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاكادیمیای لاوانی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی و خۆێندكارانی زانكۆی شه‌ریف به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: ئێمه پێشێلكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ خوێندكاران و لاوانی ناڕازی ئێران ئیدانه ده‌كه‌ین و پشتیوانی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆمان له خه‌ڵكی ناڕازی و خوێندكاران و مامۆستایانی مانگرتوو ده‌ر ئه‌بڕین.