ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئازادیخوازانی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم خۆپێشاندانیان كرد.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان” نوێنه‌ری ده‌م پارتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانیش له چه‌ند شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له برا و خۆشكهكانیان له باكووری كوردستان ده‌ربڕی.
