ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شاری سنه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كێوی ئاویه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی ئازادیخوازی شاری سنه له‌سه‌ر چیای ئاویه‌ر وێنه‌ی قوربانیانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سپای پاسداران و ئاڵای كوردستانیان بڵاو كردۆته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كانی سپای پاسدارانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند پشتیوانی له خه‌ڵكی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن.