کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی جیهانی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی

پشتیوانی جیهانی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتحادیه‌ی كرێكارانی ساختمانی، جه‌نگه‌ڵبانی، به‌نده‌ر و كه‌شتیڕانی ئۆستڕاڵیا، یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی ئێسپانیا، كانادا، ئه‌مریكا، ئیتالیا و سوید له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.

بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه‌، كاردانه‌وه‌ی به‌رینی نێوخۆی كۆمه‌ڵگا و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێكه‌وته‌وه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ساز و كارزاری جۆاروجۆر بۆ پشتیوانی له‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. ڕۆژی ٩ی جوولای ٢٠٢٤، چالاكانی كرێكاری له‌ وڵاتانی ئورووپایی، ئه‌مریكا، كانادا و ئۆستڕاڵیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاش قسه‌ و باس و وه‌رگرتنی ڕاوێژی جه‌ماوه‌ر، كۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامیان بۆ شه‌ریفه دامه‌زراند. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، گه‌وهه‌ر عشقی دایكی هه‌میشه زیندووه‌ سه‌تار به‌هه‌شتی له‌ په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.