ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه.
به‌ندكراوانی زیندانی ئێڤین له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: سڵاو له خه‌ڵكی قاره‌مانی ئێران، ئێمه زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین له‌م وه‌رچه‌رخانه مێژووییه پاڵپشتی له كامیۆندارن و هه‌موو مانگرتووان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له وره‌ی پۆڵایین و به‌رزیان ده‌كه‌ین. ئێوه به ته‌نیا نیین و ملیۆنان ئێرانی پشتیوانی‌تان لێ ده‌كات، دڵنیان بن كه سه‌رده‌كه‌وین. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه بریتین له: خالد پیرزاده، ئاریه‌ن غوڵامی، ڕه‌زا ئێهتێمامی، ئازاد په‌یكه‌ریفه‌ر، په‌رویز ئه‌كبه‌ری، شه‌هریار به‌یات، ئه‌مین سۆخه‌نوه‌ر، موسته‌فا محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن، وه‌حید قه‌دیرزاده، به‌خیتار ساسانی، عه‌لی به‌هرام، ناسر ئه‌میرلوو و خوسره‌و مێهرگانزاده.