ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕهوبهر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، بلژیك، سوید،كانادا، ئۆستڕالیا، ئاڵمان و هه‌تد…..له‌ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له‌درێژه‌ی پشتیوانی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. له ڕێپێوانی ١٠٠ هه‌زار كه‌سی سه‌ندیكای كرێكاری ئیتالیا له ساڵیادی هێرشی فاشیستی حكوومه‌تی مۆسۆلینی بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌ندیكایه له شاری ڕۆم، به‌شداربووان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران دروشمیان وته‌وه. هه‌روه‌ها له شاری بڕۆكسڵی بلژیك هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی دانیشتوو له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌برد و له شاری ستۆكهۆڵم ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه. له وڵاتی ئاڵمانیش چه‌ندین ئه‌كسیۆنی ناڕه‌زایه‌تی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی به توندی مه‌حكووم كرا.