ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ سەد و هەشتەمین حەفتەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدراە، بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکوم بە سێدارە لە چەندین شاری ئێران کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بنەماڵەی بەندکراوان لە کۆبوونەوەکاندا وێڕای ڕێزگرتن لە یای هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری و هەروەها پشتیوانی لە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی و ئازادی بە بێ مەرجیان، درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدەن.
