ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا”، “ئیبراهیم شه‌ریفی فه‌ر” پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی سێ لاوی ئێعدام كراوی ئیسفه‌هان ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی “ئیبراهیم شه‌ریفی فه‌ر” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مهاباد له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی به‌ندكراوانی ئیسفه‌هان، پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند. دایكانی شۆڕشی “ژینا” ڕایانگه‌یاند: “زستان ده‌ڕوات و ڕووڕه‌شی بۆ قاڵاوهكانی كۆماری ئیسلامی ئه‌مێنێته‌وه، ئێمه دڵنیاین كه لاوانی شۆڕشگێڕ تۆڵه‌ی ڕۆڵه‌كانمان ده‌ستێنن”.