ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره له چه‌ندین شاری ئێران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو زیندانیان سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیمه‌وه بوون.
