ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره، به بڵاو كردنه‌وه‌ی دیمه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به سێداره و زیندانیانی سیاسی له سێداره دراو، پشتیوانی خۆیان له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی “شاهرۆخ دانشوه‌ركار ، وه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی و كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی دیكه”، به به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی دیكه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێیهه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.