ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند به‌ندكراوی له سێداره دراو به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه “بابه‌ك شه‌هبازی” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو و هه‌روه‌ها چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیكه، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، پلاكاردی “نا بۆ سێداره” و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یحوكمی ئێعدامی هه‌موو زیندانیان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.