ئۆلێكساندرا مێتویچۆك براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له ئۆكراین، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس پشتیوانی خۆی له له‌یلا پاشایی چالاكی مافی ژنانی خه‌ڵكی سنه ده‌ربڕی.
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ئۆكراین له په‌یامه‌كه‌ی دا پاڵپشتی له هه‌ڵوێسته‌كانی له‌یلا پاشایی له ڕۆژی جیهانی ژن به‌رانبه‌ر به حیجابی ئیجباری، هاوسه‌رگیری منداڵان و ئێعدامی ژنانی به‌ندكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كردووه و هۆشداری داوه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه، هه‌ر ڕۆژێكی به‌ندكران بۆ له‌یلا، ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی نوێیه و ڕژیم هه‌وڵ ئه‌دات له ژێر گوشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێی بكات. هاوكات ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی له‌یلا پاشایی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوو.