کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

پشتیوانی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی

براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ به‌یاننامه‌یێك دا پشتیوانی خۆیان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی، له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ‌كه‌مپه‌ینی سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام یه‌كێك له‌ پێشكه‌وتووترین كارزاره‌كانی مه‌ده‌نی بۆ به‌رگری له‌ حه‌قی ژیانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌جه‌وه‌ ڕێكخراوه‌. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌ سه‌راسه‌ری جیهان به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ پشتیوانی له‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیدا هاتووه‌: سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢١ زیندانی ئێران دژبه‌ سزای سێداره‌ مان له‌ خواردن ده‌گرن و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و كارزاره‌ سه‌ره‌نجی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه‌ و ئێمه‌ واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌ وێڕای حیمایه‌ت كردن له‌ به‌ندكراوانی مانگرتوو، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران ده‌كه‌ین.