کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له خۆپێشاندانی‌ گه‌لانی ئێران

پشتیوانی ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له خۆپێشاندانی‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئۆستراڵیا، مه‌جارستان، ئاڵمان و توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كانن ئێرانیان له‌ شاری “ملبۆڕن“ی ئۆستڕالیا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌و شاره‌، كوشتنی “مه‌هسا“یان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوێستی ڕوونی ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بوون، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی توركیا، ئێرانیان و دۆستانیان له‌ شاره‌كانی، ئیزمیر“، بیلكه‌ندی“، “بۆدرووم” و “ئادانا” كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌ وڵاتی مه‌جارستانیش ئێرانیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی دۆرتمۆند و بۆنی ئاڵمان ئێرانیان و دۆستانیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “ژینا” و قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ نیشاندا و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی“یان وته‌وه‌.