ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیان له وڵاتانی ئا‌مریكا، پورتۆغاڵ، به‌ریتانیا و ئیرله‌ند به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له‌شاری “سانفڕانسیسكۆ”ی ئا‌مریكا به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو‌ی ئێران ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئێرانیان له شاره‌كانی دووبلین و له‌نده‌ن له وڵاتانی ئیرله‌ند و به‌ریتانیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی مه‌هسا و قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، دروشمی “مه‌رگ بۆ سته‌مگه‌ر، چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر”یان به‌رز كرده‌وه و ئێرانیان له ناوه‌ندی شاری لیسبوون كۆبوونه‌وه و دژبه “عه‌لی خامنه‌یی” و كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.