“ئیسماعیل به‌خشی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی خووزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، له په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی له سپیده ڕه‌شنه‌و ڕاگه‌یاند.
“سپیده ڕه‌شنه‌و” كه بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی سێ ساڵ و حه‌وت مانگ سزای به‌ندكران، خۆی به زیندانی ئێڤین دا بناسێنت، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا وێنه‌ی قژه بڕاوه‌كانی دانا و ڕوو له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم نووسی: له‌وه به‌دواوه جه‌سته‌ی ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباریش په‌یوه‌ست به په‌روه‌نده‌كانیان بكه‌ن. له وڵامی په‌یامه‌كه‌ی سپیده‌دا، ئیسماعیل به‌خشی نووسی: سپیده، كچی بوێری ئێران و هاونیشتمانیه به‌ڕێزه‌كه‌م، قژه‌كانی تۆ به‌ڵگه‌ی تاوان نین، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌ی مافخوازی، به‌رخۆدان، ئازادی و ژیانی ئازادی تۆیه، حه‌قی تۆ زیندان نییه، حه‌قی تۆ و كچانی ئازادیخوازی ئێران ته‌نیا سه‌ربه‌ستی و ئازادییه.