دوو ئیتحادییه‌ی گه‌وره‌ی كرێكاری ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا پشتیوانی ته‌واوی خۆیان له مانكرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆندارانی ئێران نیشان دا.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، مانگرتنی كامیۆندارانی ئێران له پاڵ كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌ركوت كراوه. سه‌ركوتی خوێناوی ناڕازیان و توندووتیژییه‌كانی حكوومه‌ت، نیشانه‌ی ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی بێ وێنه‌ی خه‌ڵكانێكه كه له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێبه‌شن. هاوكات له‌گه‌ڵ دۆخی سه‌ختی ئابووری ئێران، كامیۆن‌داران شكۆمه‌ندانه مانیان گرتووه و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركوت و ده‌یان شۆفێریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ ١١٣هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار له شاری ژنێڤ، كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هه‌موو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی پێشێل كردووه و له ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا، ئێران له نێوان خراپترین وڵاتانی جیهان له بواری دۆخی كاردا جێی گرتووه.