ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی دانمارك خوازیاری ده‌ركردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوه‌ی جیهانی كار و پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌كانی ڕێكه‌وتی ٩ی ژوون بوون.
ئیحادییه كرێكارییه‌كانی دانمارك به بڵاوكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، پشتیوانی خۆیان له خۆپێشاندانه‌كانی ڕێكه‌وتی ٩ی ژوون و داخوازییه‌كان ڕاگه‌یاند و خوازیاری ده‌كردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوه‌ی جیهانی كار بوون. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، ئیمه ڕێكخراوه كرێكارییه‌كانی دانمارك پشتیوانی خۆمان له خه‌باتی كرێكارانی ئێران بۆ گه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان وه‌كوو مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و مافی كۆبوونه‌وه و به‌ستنی په‌یماننامه‌ی گشتی ده‌ربڕی.