ڕۆژی پنجشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئورووپا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی سه‌ركوتی كرێكاران له ئێران، پشتیوانی خۆیان له چالاكانی كرێكاری به‌ندكراو ڕاگه‌یاند.
ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی ئورووپا سه‌پاندنی سزای شه‌ش ساڵ زیندان به‌سه‌ر دوو ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران به ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”یان به توندی مه‌حكووم و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا مه‌حكووم كردنی “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكاران و موعه‌لیمانی ئێران به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان ئیدانه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه كراوه.
