ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می نێونه‌ته‌وه‌یی له ٨٨مین كونگره‌ی جیهانی خۆیدا بیانییه‌یه‌كی به سێ زمانی فارسی، كوردی و ئینگلیسی بڵاوكرده‌وه و تێیدا كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی ژنان و پیاوانی ناڕازی ئێرانی به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌دا، كوشتنی گوماناوی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، هه‌روه‌ها هێرشی وه‌حشیانه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه‌ی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧٠ كه‌سیان به توندی ئیدانه كرد، ئه‌نجومه‌نی نێونه‌توه‌یی قه‌ڵه‌م هه‌روه‌ها چوار ده‌یه سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه، زیندان و سانسۆڕ و قه‌ده‌غه‌كردنی ئازادییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خۆپێشانده‌ری به جه‌نایه‌ت دژی مروڤایه‌تی ناوبرد.