کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می فه‌ڕانسه له‌ په‌خشان عه‌زیزی

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می فه‌ڕانسه له‌ په‌خشان عه‌زیزی 4

ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می فه‌ڕانسه له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا وێڕای پشتیوانی كردن له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.

ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می فه‌ڕانسه وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ سه‌ركوتی نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌وانان و هونه‌رمه‌ندان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكی ئێران به‌ دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و گیانیان له‌ پێناو ئازادی و به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و دیمۆكراسی ده‌به‌خشن. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه و محه‌ممه‌دی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ئێران بوو.