ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می توركیادا هاتووه، “مه‌هسا ئه‌مینی” به‌بیانووی حیجاب له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه كوژرا، له حاڵێكدا ساڵانێكی زۆره ژنانی ئێرانی له‌ژێر ناوی یاسای شه‌رێعه‌تدا ده‌چه‌وسێندرێن و ئێتر ناتوانن قبووڵی بكه‌ن. ئێمه وه‌كوو ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می توركیا ئه‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌ی ڕژیم به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كه‌ین به‌زووترین كات یاسای حیجابی زۆره‌ملی و توندووتیژی دژبه‌ژنان وه‌لا بنێت، چونكه له جیهاندا هیچ یاسایه‌ك له مرۆڤایه‌تی سه‌رتر نییه.