ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا به بڵاوكردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، ڕفاندن و تۆمه‌تباركردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی”ی به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیم به‌شێكه له سه‌ركوتی به‌رین و بێ به‌زه‌یانه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین له ئێران.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به ئازادی ١٢ ڕۆژه‌ی “تووماج ساڵحی” و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی به بیانووی قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كراوه. ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “تووماج ساڵحی” بوو.