ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له سه‌قز و زیویه، دژ به سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مافی كۆبوونه‌وه‌ی یاسایی و ئاشتیخوازانه به خه‌ڵك بدات و دژ به سه‌پاندنی حوكمی ده‌ر كردن و دوورخستنه‌وه‌ی موعه‌لیمان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی كبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی سنفی و مه‌ده‌نی به كار دێنن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئه‌و موعه‌لیمانه.