کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوێن له‌ محه‌ممه‌د حه‌بیبی و ئیسماعیل عه‌بدی

پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوێن له‌ محه‌ممه‌د حه‌بیبی

كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی، پشتیوانی خۆی له‌ ئیسماعیل عه‌بدی و محه‌ممه‌دی حه‌بیبی دووپات كرده‌وه‌.

كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوێن له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا سه‌پاندنی سزای شه‌ش مانگ زیندان به‌ سه‌ر محه‌ممه‌د حه‌بیبی، وته‌بێژی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئیسماعیل عه‌بدیی به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیراده‌ی موعه‌لیمان بۆ خه‌بات دژ به‌ نادادپه‌روه‌ری به‌هێزتر ده‌كات. كانوونی سنفی موعه‌لیمانی قه‌زوێن هه‌روه‌ها هۆشداری به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا و وتی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات گرینكی به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك نه‌دات، چاره‌نووسێكی ڕه‌ش چاوه‌ڕوانی ده‌كات.