ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌ن و كانونه‌كانی سنفی موعه‌لیمان له پارێزگاكانی فارس، مازه‌نده‌ران و بووشێهر، به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یاننامه‌ی جیاواز، پشتیوانیان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مانگرتنی دوكانداران له ئێران كرد.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی فارس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئێران مافێكی ڕه‌وایه و ئیدانه‌ی به كار هێنانی هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دژ به خۆپێشانده‌ران كردووه. هه‌روه‌ها كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئیدانه‌ی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران كردووه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته خه‌ڵك به یه‌كڕیزی به شێوازێكی ئۆرگانیزه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن تاكوو كه‌مترین زیانیان به‌ر بكه‌وێت. هاوكات كانونی سنفی موعه‌لیمانی بووشێهر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران له به‌رده‌وامی خه‌باتی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی خه‌ڵكی ئێران له ڕێگای ئازادی، به‌رابه‌ری و دادپه‌وه‌ریدایه و ئیدانه‌ی هه‌ر شێوه توندوتیژی هێزه‌كانی ڕژیم دژ به خه‌ڵكی ناڕازی كرد.
